١ تشرینی یەکەم ٢٠١٦ - ٠٩:٣٦
گەڕانەوەی تاقمی سەدر بە هاوپەیمانیی مەزنی نیشتمانی ئێراق

سەرۆکی هاوپەیمانیی مەزنی نیشتمانیی ئێراق باسی گەڕانەوەی نوێنەرانی تاقمی سەدر بۆ کۆبوونەوەی هاوپەیمانی نیشتمانی ئەم وڵاتە کرد .

بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی عێراقیی سومەریە، عەمار حەکیم  سەرۆکی هاوپەیمانیی  مەزنی نیشتمانیی ئێراق  ڕۆژی هەینی لە پرێس کۆنفرانسێک دا دوای کۆبوونەوەی  ئەم هاوپەیمانییە لە بەغدا وتی :  نوێنەرانی تاقمی سەدر کە تاماوەیەک بەرلەمە  ئامادەبوون لە کۆبوونەوەکانی هاوپەیمانیی نیشتمانیی ئێراقیان بایکۆت کردبوو، ڕەزامەندیان دەربڕی جارێکی تر بەشێوەی هەمیشەیی لەم

کۆبوونەوانە دابەشداری بکەن .

عەمار حەکیم  وتیشی : گەڕانەوەی ڕەوتی سەدر بۆ کۆبوونەوەکانی هاوپەیمانی نیشتمانیی ئێراق  هەواڵێکی باشە بۆ خەڵکی ئەم  وڵاتە  چونکە  هەرچی هاوپەیمانیی نیشتمانی ئێراق هەماهەنگ تر بێت  دەنگێکی بەرزتر و تواناییەکی زۆرتری  بۆ بەرەوپێش چوون لەم ڕێگەیە بۆ خزمەت کردن بە خەڵک دەبێت .

جەعفەر مووسەوی نوێنەری تاقمی سەدر لە کۆبوونەوەی هاوپەیمانی نیشتمانی ئێراقیش ڕایگەیاند:  لەم کۆبوونەوەیە  هەموو تاقمەکانی ئامادە لە هاوپەیمانی لەسەر ڕەشنووسی  بەڵگەی چاکسازییەکانی جێی سەرنجی ئەم ڕەوتە  ، ڕێککەوتوون....

کۆتایی کورتە نامە/310